ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئالۆنسۆ: یارییەکی هاوشێوه‌ی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ چاوه‌ڕێمان ده‌كات

یاریگا –

خابی ئالۆنسۆ ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی بۆ یاریی پێش کۆتایی جامی ئەڵمانیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی  فۆرتونا دوسێلدۆرف نیشاندا.

ئالۆنسۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یارییەکە گوتی، تەحەدایەکی گەورە چاوەڕێمان دەکات، بێگومان ئێمە بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ یارییەکەدا ناکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاماده‌بوون لە یاری کۆتایی گەورەترین شتە بۆ یاریزان و راهێنه‌ر و  یانەکەش، بۆیه‌ دەمانەوێت سەرکەوین بۆ یاری کۆتایی.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، یاری کۆتایی لە بەرلین زۆر تایبەتە، یادگاری جوانم هه‌یه‌، کەش و هەوایه‌كی زۆر تایبەتە و دەتوانرێت بەراورد بکرێت بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یاریزانەکان دەیانەوێت ئەو یارییە بکەن و بەو ئەزموونەدا تێپەڕن.

راهێنەرە تەمەن 42 ساڵەکە پێشتر لە ساڵی 2016 گەیشتە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا، ئەو کاتە یاریزانی یانەی بایرن میونشن بوو، بەڵام بەهۆی پێکانەوە بەشداری یارییەکەی نەکرد.

ئەلۆنسۆ گوتیشی، فۆرتونا دوسێلدۆرف خاوه‌ن یاریزانی باشن و راهێنەرێکی زۆر باشیان هەیە و ماوەیەکی زۆرە پێکەوە كار دەکەن، بێگومان شایەنی ئەوەن لە قۆناخی پێش کۆتاییدا بن،  یارییەکی قورس دەبێت، بەو پێیەی ئەوان توانای كۆنترۆڵكردنی تۆپیان هه‌یه‌، ئەوان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەێنه‌ ناو یارییەکە، ئێمەش بە هەمان شێوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ ئەوەی سوود لەم دەرفەتە گەورەیە وەربگرین، پێویستمان بە پاڵپشتی هاندەرانه‌، ئێمە له‌ پێناو ئه‌وان هەموو شتێک ده‌كه‌ین

جێگای سەرنجە براوەی ئەو یارییە لە یاری کۆتاییدا رووبەڕووی کایزەرسلاوترن دەبێتەوە، کە دوێنێ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ساربروکنیان بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button