ئیسپانیا

“گەر بارسێلۆنا تاکە یانەی جیهان بێت پەیوەندیان پێوە ناکەم”

یاریگا –

ئاتێنیا دێل کاستیلۆ، یاریزانی تیپی تۆپی پێی ئافرەتانی ریال مەدرید رایگەیاند، لە هیچ بارودۆخێکدا ئامادە نییە درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت.

ئاتێنیا لە ساڵی 2021ەوە، کە تیپی تۆپی پێی ئافرەتانی ریال مەدرید پێکهێنرا بە درێسی ئەو یانەیەوە یاریی دەکات. ئەو خانمە کە تەمەنی 23 ساڵە، ساڵی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا نازناوی جامی جیهانی بەدەستهێنا و دەڵێت، لەو کاتەوەی خۆی ناسیوە هاندەری یانەی ریال بووە و ئامادە نییە بچێتە بارسا کە بەهێزترین تیپی تۆپی پێی ئافرەتانی جیهانە.

ئاتێنیا دێل کاستێلۆ، یاریزانی تیپی ئافرەتانی ریال مەدرید

ئاتێنیا لەم بارەیەوە گوتی:

یاریی کردنم لە ریال مەدرید بۆ من خەونێکە. من لە منداڵییەوە هاندەری ریال مەدریدم و هەرگیز ناچمە بارسێلۆنا. تەنانەت ئەگەر بارسا تاکە تیپی تۆپی پێی جیهان بێت، من ئامادە نیم یاریی بۆ بکەم. من هەمیشە خەونم بە یاریکردن بۆ ریال مەدرید بینیوە و حەز دەکەم بە درێسی ئەم تیپە واز لە یاریکردن بهێنم.

ئاتێنیا کە هەرگیز نەیتوانیوە لەگەڵ مەدرید بەرامبەر بارسا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و سەرەڕای ئەوەی تیپی ئافرەتانی بارسا یانەیەکی سەرنجڕاکێشە بۆ هەموو یاریزانانی تۆپی پێی مێینە لە جیهاندا، ئامادە نییە کە درێسە شین و ماڕۆنییەکە لەبەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button