ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پلانەكانی ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو ئاشكرا بوو

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ ریزەكانی نوێ بكاتەوە چەند گرێبەستێكی گەورە واژۆ بكات.

لەم وەرزەدا یانە شاهانەكە بەهۆی زۆری ژمارەی پێكانەكانەوە دەیناڵاند و كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەر بە ناچاری شوێنی یاریزانەكانی دەگۆڕی.

بەپێی زانیارییەكانی خۆرخی بیكۆن لە تۆڕی رێلیڤۆ، ریال مەدرید ماوەی چەند مانگێكە كار لەسەر پێكهاتەكەی بۆ وەرزی نوێ دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكەم هەنگاوەكانی یانەكە بریتین لە گواستنەوەی كیلیان ئێمباپێ و ئالفۆنسۆ دەیڤز، ئەوە لە پێشینەی كارەكانی یانە شاهانەكەیە و دەیەوێت بە زووترین كات یەكلاییان بكاتەوە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، بۆ هێڵی بەرگریش ئیدارەی یانەكە دەیانەوێت میلیتاو و رودیگەر دوانەی سەرەكی وەرزی داهاتوو بن.

ئیدارەی وەرزشی ریال مەدرید لەگەڵ لێنی یۆرۆ گەیشتوونەتە رێككەوتن و دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازنەوە.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 75 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش بارسێلۆنای دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button