خوله‌کانی دیکەگرنگترین

فەنەرباچێ ئەمڕۆ بڕیار لەسەر کشانەوە لە سوپەرلیگی تورکیا دەدات

کەمێکی دیکە کۆمەڵەی گشتی یانە ئیستانبووڵییەکە کۆدەبێتەوە

یاریگا –

ئەندامانی فەنەرباچێ دەنگ لەسەر بەردەوامبوون یاخود کشانەوە لە سوپەرلیگی تورکیا دەدەن.

تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کۆمەڵەی گشتی فەنەرباچێدا، بڕیارێک لەبارەی کشانەوە لە سوپەرلیگی تورکیا بدەن، ئەمەش دوای هێرشی گەورەی هاندەرانی ترابزۆن سپۆر بۆ سەر یاریزانانی کەنارییەکانی ئیستانبوڵ.

لە دوای تەواوبوونی یاری لووتکەی سوپەرلیگی تورکیا لە نێوان ترابزۆن سپۆر و فەنەرباچێ، شەڕ و ئاڵۆزی روویدا.

فەنەرباچێ یارییەکەی بە ئەنجامی 2-3 بردەوە و لەدوای فیکەی کۆتایی ناوبژیوان، هاندەرانی ترابزۆن سپۆر رژانە سەر چیمەنی یاریگا و هێرشیانکردە سەر یاریزانانی فەنەرباچێ.

ئەمە یەکەم حاڵەتی لەمشێوەیە نییە لەم وەرزەی سوپەرلیگی تورکیا رووبدات، لە مانگی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی رابردوودا، بەهۆی هێرشی سەرۆکی یانەیەک بۆ سەر ناوبژیوان، یارییەکانی خولەکە بۆ ماوەی یەک مانگ وەستێندران.

ئەگەر لە کۆمەڵەی گشتی یانەکەدا بڕیار لەسەر کشانە بدرێت، ئەوا گورزێکی گەورە بەر تۆپی پێی تورکیا دەکەوێت و فەنەرباچێ ناچاردەبێت بە دوای خولێکی دیکەدا بگەڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button