ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

دی زێربی سەرنجی گەورەکانی راکێشاوە

زلهێزی ئەڵمانیا داوای راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەکات

یاریگا –

رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری برایتن و ئامانجی لیڤەرپوول نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشن.

دوای بڕیاری چابی ئاڵۆنسۆ بە مانەوەی لە بایەر لیڤەرکوزن، رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، میونشن سەرنجی تەواوی لەسەر دی زێربی داناوە و ماکس ئێبێرل، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە ئەڵمانییەکە، زۆر بە دی زێربی سەرسامە.

لیڤەرپوول یەکێک بوو لە یانە گرنگیپێدەرەکانی ئاڵۆنسۆ، چونکە تەنیا دوو مانگ بۆ مانەوەی یۆرگن کڵۆپ لە ئانفیڵد ماوە. بە گوێرەی زانیارییەکان، دی زێبری و روبن ئامۆریم، راهێنەری سپۆرتینگ لیسۆن دوو کاندیدی سەرەکین بۆ شوێنگرتنەوەی کڵۆپ، بەڵام ئێستا میونشن بۆ دی زێربی هاتووەتە سەرهێڵ و رەنگە هاوکێشەکە بگۆڕدرێت.

برایتن یەکێکە لە یانە ‘چیڕەکان’ی پرێمەرلیگ و وەرزی رابردوو پلەی شەشەمی لەگەڵ دی زێربی بەدەستهێنا کە ئەمەش بەرزترین پلەیە لە مێژوودا پێیگەیشتبێت.

پێشتر دی زێربی مێژووێکی گەورەی لەگەڵ ساسۆلۆوی ئیتاڵی تۆمارکرد، دوای ئەوەی بۆ هەردوو وەرزی 2019/20 و 2020\21 پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا و سێ یاریزانی یانەکەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کران.

بابەتی زیاتر

Back to top button