ئینگلتەرا

کاپتنەکەی نیوکاسڵ تا وەرزی داهاتوو دووردەکەوێتەوە

یاریگا –

جەمال لاسێڵس، بەهۆی پێکانێکی سەخت تا وەرزی داهاتوو دووردەکەوێتەوە.

شەممەی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 30ـی پرێمەرلیگ، نیوکاسڵ یونایتد لە یاریگای سانت جەیمس پارک میوانداری وێستهام یونایتدی کرد، یارییەکە بە بردنەوەی خاوەن یاریگا 4-3 کۆتایی هات.

بەڵام ماگپایز هەر لە سەرەتای یارییەکە گورزێکی کوشندەی بەرکەوت کاتێک جەمال لاسێڵسی کاپتنی تیپەکە لە خولەکی 17 بەهۆی پێکانێکی سەخت یاریگای جێهێشت.

دوای کردنی پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکە، دەرکەوت تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بووە، بەو هۆیە ناوبراو بۆ ماوەی 9 مانگ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

بەو هۆیە ئەم وەرزە بۆ یاریزانەکە کۆتایی هات، لە سەرەتای وەرزی نوێش ناتوانێت یاری بکات، کاتی گەڕانەوەی دەکەوێتە نێوان مانگی سێپتێمبەر بۆ دیسێمبەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button