ئه‌وروپاگرنگترین

‎لێدوانی ئانچێلۆتی لەسەر سكاڵاكەی گواردیۆلا

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی وەڵامی سكاڵاكەی پێپ گواردیۆلای دایەوە.

پێش یارییەكەیان لە چامپیۆنزلیگ، پێپ گواردیۆلا رەخنە لە كات و خشتەی یارییەكانی یانەكەی دەگرێت.

وا بڕیارە لە 9ی ئەم مانگە لە یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات.

گواردیۆلا لە سكاڵاكەیدا دەڵێت:

رۆژی چوارشەممە كاتژمێر 22:15 بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا یاری دەكەین، پاشان رۆژی شەممە كاتژمێر 14:30 بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس، دواتر رۆژی سێشەممە گەشتی مەدرید دەكەین، لە كاتێكدا ریال مەدرید 9 رۆژیان لەبەردەمدایە.

جیاوازییەكی گەورە لە نێوان ئامادەكارییەكانی هەردوو یانەكەدا هەیە.

لە بەرامبەردا لە دوای بردنەوەیان لە ئاتلێتیك بلباو ئانچێلۆتی گوتی:

ئەو كێشانە بە باشی دەزانم، بەڵێ لە خولی ئینگلیزیدا ئاڵۆزە، بەڵام ئەمە تۆپی پێی نوێیە، بۆیە ئێمە باڵادەستییەكی بچووكمان هەیە، بەڵام ئەوە یارییەكە بۆ ئێمە یەكلایی ناكاتەوە، دەبێت سوود لەمە وەربگرین كە لە خولی ئیسپانیدا هەیە.

ئێمە كاتی زیاترمان هەیە بۆ ئامادەكاری یارییەكە و هەموو هەوڵێكی خۆمان دەدەین.

بەو بردنەوەیەی شەوی رابردووی ریال مەدرید لە لالیگا كۆی خاڵەكانی بۆ 75 خاڵ بەرزكردەوە و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش بارسێلۆنای دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button