ئه‌ڵمانیا

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دۆرتمۆند یاسای پێشێل کرد

یاریگا –

هانس یواکیم ڤاتسکێ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دۆرتمۆند، دوای سەرکەوتنیان بەرامبەر بایرن میونشن یاسای پێشێل کرد.

رۆژی شەممە، دوای بردنەوەی دۆرتمۆند بە ئەنجامی 2-1 بەرامبەر بایرن میونشن لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا، کە یەکەم سەرکەوتنی بوو لە یاریگاکەدا لە دوای نزیکەی 10 ساڵدا، ڤاتسکی بە پێچەوانەی یاساکانەوە میوانفداری لەخۆی کرد.

دوای فیکەی کۆتایی، ڤاتسکی بڕیاریدا جگەرەیەک داگیرسێنێت و بۆ ئەم سەرکەوتنە بەنرخ و مێژووییە ئاهەنگ بگێڕێت. بەڵام کێشەکە لێرەدایە جگەرەکێشان لە ئەلیانز ئارێنا قەدەغەیە!

لە یاساکانی ناوخۆی یاریگای ئەلیانز ئارێنادا بە روونی باسکراوە کە:

“جگەرەکێشان لەناو یاریگا قەدەغەیە”. ئەمە هەموو بەرهەمە پەیوەندیدارەکان دەگرێتەوە: “جگەرەی ئەلیکترۆنی، نەرگیلە و جگەرە”.

ئەم رێسایانە بەپێی یاسای پاراستنی تەندروستی لە 12ی کانوونی دووەمی 2007 پەسەندکراون و تا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە.

هەرچەندە ڤاتسکێ دەیتوانی لە کۆریدۆرەکانی دەرەوەی یاریگاکە یان شوێنی تایبەت جگەرە بکێشێت، بەڵام بڕیاریدا هەر لە شوێنی دانیشتنی لە یاریگا جگەرە دابگیرسێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button