ئه‌ڵمانیاگرنگترین

لە ئەڵمانیاوە پۆتەر بۆ پۆستی راهێنەرایەتی بەربژێر کراوە

یاریگا –

گراهام پۆتەر لە ئەڵمانیاوە دەرگای بە ڕوودا کراوەتەوە و پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتی کردنی یانەیەکی ئەو وڵاتە.

پۆتەر کە لە ٢٠١٩-٢٠٢٢ تۆپی پێی هێرشبەریەکی جوانی لەگەڵ برایتن پیشان دا، بوو بە جێی گرنگیپێدانی یانە گەورەکانی ئینگلتەرا و لە دەرگای چێڵسیەوە یەکەمین ئەزموونی قورسی خۆی تاقی کردەوە بەڵام هەمان ساڵ دوور خرایەوە بەهۆی ئەنجامە ئێجگار خراپەکانیەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی HITCی ئینگلیزی، ئەو راهێنەرە ئێستا جێی بایەخی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بۆ شوێنگرتنەوەی ئێدن تێرزیک، کە سەرباری ئەوەی لە قۆناخی چارەکەی کۆتایی چامپیۆنزلیگە، بەڵام ئەنجامە ناوخۆییەکان و جیاوازیی زۆری خاڵەکانی (٢٠) لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزنی پێشەنگ، کارگێڕی یانەکەی خستووەتە گومانەوە و لە ئێستاوە بیر لە جێگرەوە دەکەنەوە.

دۆرتمۆدن تاکە یانە نییە ناوی پۆتەری بدرێتە پاڵ، شوێنەکەی ئێریک تین هاگی مانچێستەر یونایتدیش لە ماوەکانی رابردوودا لە باوترین دەنگۆییەکان بوو بۆ ئەو مەبەستە.

سەرچاوە ئینگلیزیەکە باس لە دیارترین پاڵنەرەکان دەکا وای لە دۆرتمۆند کردووە پۆتەر لە کورتەی لیستەکەیاندابێت، شێوازی یاری کردن و پاشخانی بەرەوپێشبردنی یاریزانە لاوەکانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button