ئینگلتەرا

ئەستێرەیەکی دیکەی چێڵسی تا کۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە

کێشەکانی ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ تا دێت قوڵتر دەبنەوە و وەرزە پڕ کارەساتەکەی بلوز لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەڕوات.

جگە لە کێشەکانی نێو یاریگا، چێڵسی لەم وەرزەدا بەدەست قەیرانێکی قوڵی پێکانەوە دەناڵێنێت. لە نوێترین پێشهاتدا، پۆچەتینهۆ رایگەیاند، ریس جەیمس ناگەڕێتەوە یاریگاکان.

بە دوو رۆژ دوای ئەوەی راگەیەندرا ئەم وەرزە بۆ لاڤیا کۆتایی هاتووە. راهێنەرە ئەرژەنتینییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمڕۆدا سەبارەت بە دۆخی پێکراوەکان وتی ”

نازانم ریس  کەی دەگەڕێتەوە، هەفتە بە هەفتە چاودێری دەکەین بەڵام هیوادارین لە کۆتایی ئەم وەرزە بتوانێت بگەڕێتەوە. هەروەها بەهەمان شێوە بۆ نکونکو.

رۆبێرت سانچێز ئەم هەفتەیە ناگەڕێتەوە، کارنی لە یارییە نێودەوڵەتییەکان تووشی پێکان هاتووەتەوە، ترێڤۆ چالابۆ هێشتا ئامادە نیە بەڵام زۆر نزیکە.

لە ئێستادا 10 یاریزانی چێڵسی پێکانیان هەیە  و جگە لەوانەی ناویان هاتووە ئەوانی دیکە بریتین لە وێسلی فۆفانا، ئینزۆ هێرناندێز، ئوگۆچۆکو، لێڤی کۆڵوێڵ،

بابەتی زیاتر

Back to top button