جیهانگرنگترین

مێسی رکابەرانی باڵۆندۆر دەستنیشان دەکات

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، براوەی هەشت باڵۆندۆر کە ئێستا کۆتایی کاروانەکەی لە ئینتەر میامی ئەمریکی بەڕێ دەکات، ناوی رکابەرەکانی باڵۆندۆری داهاتوو دەستنیشان دەکات و پێی وایە سەردەمێکی جوانی رکابەرێتی بەڕێوەیە.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، لیۆ دەڵێت:

ئەو یاریزانانەی رکابەرایەتی باڵۆندۆری ساڵانی داهاتوو دەکەن؟ رەنگە لە ساڵانی بێت، کێبڕکێیەکی جوان روو بدات بۆ ئەوە… یاریزانەکانی وەک هالاند، ئێمباپێ و ڤینیسیۆس و زۆر یاریزانی تری لاو رکابەرێتی بکەن بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر. هەروەها لامیان یاماڵی بارسێلۆنا کە جارێ هێشتا زۆر گەنجە و رۆڵێکی کاریگەری هەیە لەگەڵ بارسا، ئەویش لە داهاتوودا بجەنگێت بۆ خەڵاتەکە.

ئەوەی جێی سەرنج بووە لای میدیاکان، مێسی ناوی جود بیڵینگهامی ئینگلیزی و گۆڵکاری ئێستای خولی ئیسپانی و یانەی ریاڵ مەدریدی نەهێناوە کە ئاستەکەی لە یەکەم وەرزدا لەگەڵ مێرەنگی هەمووانی سەرسام کردووە.

جگە لەو یاریزانانەی کە ناوی بردن، ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە باسی لە دەرکەوتنی یاریزانی دیکەی کرد و وتی

بە دڵنیاییەوە هیتر هەیە کێبڕکێ بکەن بۆ باڵۆندۆر، ئەوانەی جارێ دەرنەکەوتوون و ئێمە نایانناسین. چونکە هەمیشە یاریزانی نوێ دەردەکەون، هەر بۆیە کێبڕکێی جوان بەڕێوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button