عێراقکوردستان

یانەی پێشمەرگەی سلێمانی گەیشتە شاری ڕومادی

لە گەڕی سێزدەمی خولی نایابی عێڕاق، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی گەڕمە.

لە یاری لووتکەی ئەم هەفتەیەی کۆمەڵەی یەکەمی خولی نایابی عێڕاق سبەی شەممە 30\3\2024 یانەی گەڕمە لە یاریگای ڕومادی ڕووبەڕووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەبێتەوە، گەڕمە دووەم یاریە بە ڕاهێنەرایەتی ڕاهێنەری کورد عەلی وەحدەدین یاری ئەنجامدەدات دوای دەستلەکارکێشانەوەی ڕاهێنەری پێشووی یانەکە حەیدەر مەحمود و لە یاری ڕابردووش سەرکەوتنیان بەرامبەر یانەی فەهد بە دەستهێنابوو، یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش بەبێ دابڕانی هیچ یاریزانێکی ئەمڕۆ گەیشتە شاری  ڕوومادی و  دوایین یەکەی مەشقی خۆیان ئەنجامدا پێش یاریەکەی سبەی کە بڕیارە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆ بەڕێوە بچێت.

یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە 22 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و یانەی گەڕمەش 21 خاڵی هەیە و لە ڕیزبەندی سێیەمی کۆمەڵەی یەکەمی خولی نایابی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button