ئاسیاسعودیەعێراقکوردستان

تۆپی سەرمێزی یانەی دەربەندیخان گەیشتە وڵاتی سعودیە

دوای بە دەستهێنانی پلەی چوارەم لە سەر ئاستی پێشکەوتووان لە وەرزی ڕابردوو، تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی دەربەندیخان گەیشتنە وڵاتی سعودیە.

بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی ڕۆژئاوای ئاسیا، یانەی دەربەندیخان ئەمڕۆ بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێککەوتوون و بە چوار یاریزان لە سەر ئاستی پێشکەوتووان بەشداری پاڵەوانیەتیەکە دەکەن، یانەی دەربەندیخان بە هۆی بە دەستهێنانی پلەی چوارەم  لە وەرزی ڕابردووی خولی نایابی عێڕاق بەشداری پاڵەوانیەتی ڕۆژئاوای ئاسیا دەکات و دوای کشانەوەی یانەی ئاشتی و یانەی گازی باکوور دەربەندیخان دەبێتە تاکە نوێنەری بەشداربووی عێڕاق لەم پاڵەوانیەتیە، پلەی یەکەم تاوەکو سێیەمی وەرزی ڕابردووی خولی نایابی عێڕاق بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی عەرەبی دەکەن و لە پلەی چوارەم تاوەکو شەشەم بەشداری پاڵەوانیەتی ڕۆژئاوای ئاسیا دەکەن.

پاڵەوانیەتی ڕۆژئاوای ئاسیا لە 29\3\2024 دەستپێدەکات و لە ڕۆژی 2\4\2024 کۆتایی دێت کە لە شاری جەدەی وڵاتی سعودیە بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button