ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مان یونایتد برێمەری دەوێت و گرینوود کارەکە ئاسانتر دەکات

یانەی مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی گلێسن برێمەری بەرگریکاری یوڤێنتۆس دەدات.

بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، یۆڤی هەڵەیەکی گەورەی کردووە و سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بەرگریکارە بەڕازیلییەکەی بە 60 ملیۆن یۆرۆ داناوە. ئێستاش شەیتانە سوورەکان ئامادەن راستەوخۆ پارەی سزای هەڵوەشاندنەوەکە بدەن.

بەر لەم هەواڵە، دەنگۆی ئەوە هەبوو یوڤێنتۆس دەیەوێت مەیسن گرینوودی یاریزانی مان یونایتد بباتە ریزەکانی کە ئێستا بە خواستن لە خیتافی یاری دەکات.

چاوەڕواندەکرێت، مانچێستەر لەبری بەشێک لە سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە، مەیسن گرینوود بداتە ئەو یاریزانە ئەگەر هاتوو، خودی یاریزانە رازی بێت.

برێمەر لە 2018دا لە ئەتڵەتیکۆ مینیرۆی وڵاتەکەیەوە بە 5.8 ملیۆن گوێزرایەوە بۆ تۆرینۆ، دواتر لە 2022 بە 44 ملیۆن یۆرۆ لەلایەن یوڤێنتۆسەوە کڕدرایەوە.

جگە لە توانا بەرگرییەکانیی، بەوە ناسراو یاریزانێکی گۆڵکارە و لەوکاتەوەی گەیشتووەتە ئیتاڵیا، توانیوییەتی 17 گۆڵ تۆماربکات..

بابەتی زیاتر

Back to top button