ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس بە نیگەرانییەوە یارییەکەی ئیسپانیا و بەرازیلی جێهێشتووە

ڤینی چاوی لە کاری خێرخوازی بوو، بەڵام...

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر بە نیگەرانییەوە یاریی نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و هەڵبژاردەی ئیسپانیای جێهێشتووە.

یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی یارییە دۆستانییەکە، رووبەڕووبوونەوەی و نەهێشتنی دیاردەی رەگەزپەرستی بوو لە ئیسپانیا.

یارییەکە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرا و هەردوو هەڵبژاردە پەیامێکی روونیان لە دژی رەگەزپەرستی پیشاندا. یاریزانانی بەرازیل دروشمی ”یەک ناسنامە و یەک پێست”یان لە قۆڵیان بەستبوو. ئەمەش وەک پیشاندانی پاڵپشتی بۆ یاریزانانی رەشپێست.

پێگەی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ڤینیسیۆس گلەیی لە ناچالاکی کردارەکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا لە کاتی یارییەکەدا هەیە. هەرچەندە بڕیاربوو داهاتی یارییەکە کە نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلار بوو، بدرێتە رێکخراو و دامەزراوەی خێرخوازی، بەڵام هەردوولا پارەکەیان نەبەخشی.

ماوەیەکی درێژە ڤینیسیۆس کێشەی جددی لەگەڵ رەگەزپەرستی هەیە و رۆژێک پێش یارییە دۆستانییەکە، ڤینیسیۆس بە کوڵ لە پرێس کۆنفرانسدا گرییا، کاتێک پرسیاری مەینەتییەکانی رەگەزپەرستی لەگەڵدا کرا.

ڤینیسیۆس ئەرکی نێودەوڵەتی کۆتاییهات و ئێستا لەگەڵ ریال مەدرید ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیک بیلباو دەکات. بڕیارە یارییەکە یەکشەممە بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button