ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

ئەم هاوینە کەین دەگەڕێتەوە تۆتنهام

یاریگا-هاری کەین جارێکیتر لە یاریگا دێرینەکەی یاری دەکات و بە دیداری هاندەرانی شاد دەبێتەوە، پاش ئەوەی راگەیەندرا تۆتنهام و بایەرن لە یارییەکی دۆستانەی هاوینەدا بەیەک دەگەن.

کەین هەموو تەمەنی سەردەمی ناوداریی لە تۆتنهام بەسەربرد تاوەکو  پارساڵ سەرەنجام ئەو یانەیەی جێهێشت و روویکردە بایەرن میونشن.

ئەمڕۆ هەردوو یانە رایانگەیاند لە بەرواری 8/10 و بە هەفتەیەک بەر لە دەستپێکی وەرزی نوێی پریمەرلیگ، هەردوو یانەی تۆتنهام و بایەرن میونشن لە یارییەکی دۆستانەدا لە یاریگای تۆتنهام بەیەک دەگەن.

کەین تاکە یاریزانی پێشووی سپێرز نیە دەگەڕێتەوە و هەروەها ئێریک دایەریش بەهەمان شێوە بۆ یەکەمجار بەرامبەر یانەکەی پێشووی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button