ئیتاڵیاگرنگترین

زڵاتان بەربەستە لەبەردەم ئامانجێكی بایرن میونشن

یاریگا –

كارگێری بایرن میونشن هەوڵدەدات گرێبەست له‌گه‌ڵ تیو هێرناندز یاریزانی یانه‌ی میلان واژۆ بکات، زڵاتانیش رێگره‌.

بەگوێرەی ماڵپەڕی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی، بەرگریکاری باڵی چەپی میلان، تیۆ هێرناندێزی فەرەنسی، سەرەڕای ئارەزووی زۆری به‌شێك له‌ یانه‌كانی خولی سعودی، به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ ئاره‌زووی یاریكردنی بۆ خولی سعودیە نییە و ده‌یه‌وێت له‌ ئه‌وروپا بمێنێته‌وه‌

ماڵپه‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بایرن میونشن ئەو بەرگریکارە وەک ئامانجێکی سەرەکی دەستنیشانکردووە، به‌ تایبه‌ت له‌ ئه‌گه‌ری نزیکبوونەوەی رۆیشتنی ئەلفۆنسۆ دەیڤز كه‌باس له‌ په‌یوه‌ندیكرنی به‌ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كرێت.

ماڵپەڕەکە روونیکردووەتەوە، میلان نایەوێت ئەو یاریزانە لەدەستبدات و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکات بەم نزیکانە گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌، پێشبینیش دەکرێت زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، راوێژکاری یانە ئیتاڵییەکە رۆڵی هەبێت لە دانوستانەکاندا.

له‌م وه‌رزه‌ تیۆ بەشداریی لە 38 یاریدا کردووە، 3410 خولەک یاریکردووه‌،پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و 10 ئەسیستیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button