ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید شوێنگرەوەی کارڤاخال دیاری دەکات

یاریگا –

ریال مەدرید شوێنگرەوەی دانی کارڤاخالی ئیسپانی دیاری کردووە.

رۆژنامەی ئیستادیۆ ریپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید، خوانلو سانچێزی ئیسپانی و بەرگریکاری لاوی سێڤییای وەک شوێنگرەوەی دانی کارڤاخالی بەرگریکاری باڵی راستی تیپەکەی دیاری کردووە.

هەردوو بەرگریکار، کارڤاخال و لوکاس ڤاسکێس تەمەنیان 32 ساڵی تێپەڕاندووە، بۆیە یانەکە بەم زووانە پێویستی بە بەرگریکارێکی باڵی راستی نوێ دەبێت.

مەدریدییەکان خوانلو وەک بژاردەیەکی گونجاو سەیر دەکەن، بەڵام پەلە لە گواستنەوەی ناکەن، دەیانەوێت بە تێچووییەکەی کەمتر یاریزانەکە بەدەستبهێنن.

بیرۆکەی مێرێنگی ئەوەیە لە وەرزی داهاتووش پشت بە کارڤاخال و ڤاسکێس ببەستێت، دواتر لە هاوینی 2025 هەوڵ بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە لاوەکەی سێڤییا بدەن، کە ئەوکات تەنیا 12 مانگ لە گرێبەستەکەی دەمێنێت.

ئێستا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانە تەمەن 20 ساڵانییەکە لەگەڵ سێڤییا 15 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ئەگەر بەشداری 3 یاری دیکە بکات، بەرزدەبێتەوە بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ.

ریال مەدرید دەیەوێت ئارام بگرێت تا هاوینی 2025، ئەوکات دەتوانێت بە نرخێکی کەتر بیگوازێتەوە ریزەکانی.

خوانلو سانچێزی ئیسپانی و بەرگریکاری لاوی سێڤییا

بابەتی زیاتر

Back to top button