کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

ئێندریک بەو گۆڵەی لە وێمبلی کردی کۆمەڵێک ریکۆردی شکاند

یاریگا –

ئێندریک هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی بەڕازیل و داهاتووی یانەی ریال مەدرید لە یارییە دۆستانەکەی ئینگلتەرا و بەڕازیل دوای بەشداریکردنی لە یارییەکە تاکە گۆڵێ یارییەکەی تۆمارکرد و بەو گۆڵە کۆمەڵێک ریکۆردی شکاند.

  • ئێندریک لە سێیەم یاریی بە درێسی سێلیساو یەکەم گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، پێشتر بەرامبەر کۆلۆمبیا و ئارجێنتینا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال وەکو یاریزانی یەدەک یاریی کردبوو.
  • لە یاریی بەرامبەر ئینگلتەرا تەنیا نۆ خولەک دوای هاتنە ناوەوەی گۆڵی سەرکەوتنی بۆ سەماکارانی سامبا کرد، لە خولەکی 71 هاتە ناو یاریگا و لە خولەکی 80 گۆڵی سەرکەوتنی کرد.
  • ئێندریک لە تەمەنی 17 ساڵ و 246 رۆژ بووە بچووکترین یاریزان لە مێژوودا لە یاریگای وێمبلی گۆڵ تۆمار بکات.
  • ئێندریک بووە بچووکترین یاریزان لەدوای رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما لەوەتەی ساڵی 1994 لە تەمەنی 17 ساڵ و 246 رۆژ گۆڵ بۆ هەڵبژهاردەی بەڕازیل تۆمار بکات.

Image

  • ئێندریک دوای پێلێ و رۆناڵدۆ و ئیدۆ بووە چوارەم بچوکترین یاریزان بە درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یارییەکی فەرمی گۆڵ بکات.
  • ئێندریک لە یەکەمین شووتی بە درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیل گۆڵی کرد، تەنیا 45 خولەک لە سێ یاریدا بە درێسی سیلیساو یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button