ئینگلتەرا

کایل وۆکەر لە یاریی ئینگلتەرا و بەڕازیل تووشی پێکان بوو

یاریگا –

کایل وۆکەر بەرگریکاری یانەی مانچێستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریی بەرامبەر بەڕازیل تووشی پێکان بوو، یارییەکەی پێ تەواو نەکرا و یاریگای بەجێهێشت.

کایل وۆکەر لە یاریی دۆستانەی ئینگلتەرا و بەڕازیل لە رانی چەپی تووشی پێکان بوو، بەمهۆیەوە لە خولەکی 19 یاریگای بەجێهێشت و یارییەکەی پێ تەواو نەکرا، لەکاتێکدا مةچێستەر سیتی دوو هەفتەی دیکە لە قۆناخی چارەکی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای سانتیگاۆ بێرنابیۆ دەبێتە میوانی ریال مەدرید.

هەفتەی داهاتوو دوای یارییە نێودەوڵەتییەکان رۆژی یەکشەممە مانچێستەر سیتی لە یارییەکی چارەنووسسازی پرێمەرلیگ میوانداریی ئارسێناڵ دەکات، دواتریش رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو مان سیتی لە چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی ریال مەدرید و ئامادەبوونی وۆکەر لەو یارییە جێگای گومانە، کە کێڤن دێ برۆینیش پێکانی هەیە و بەهۆی پێکانەکەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی بەلجیکاوە نەکرد.

پێش وۆکەر، بوکایۆ ساکا یاریزانی ئینگلتەرا بەهۆی پێکانەوە کەمپی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی بەجێهێشت و گەڕایەوە یانەی ئارسێناڵ بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button