ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هۆکاری گەڕانەوەی ئیبرا بۆ ئیسپانیا ئاشکرابوو

یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج ئەستێرەی سویدی ناودار، ئێوارەی ئەمڕۆ سەرجەم میدیاکانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد کاتێک هەواڵی گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا  راگەیاند بەڵام چوونی بۆ ئیسپانیا بەو مەبەستە نیە کە پێشبینی دەکرا.

بە چەند رۆژێکی کەم پاش ماڵئاواییکردنی لۆس ئەنجلس گالاکسی لە کۆتاییەکانی خولی ئەمریکی دا ، ئیبرا لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند دەگەڕێتەوە ئیسپانیا. ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ماڵپەڕی ئەی ئێس ی ئیسپانی ئاشکرایکرد ئیبرا رای گشتی بە لا رێدا بردووە بۆ ئەوەی ریکلام بۆ کۆمپانیایەک بکات. ناوبراو دەچێتە ئیسپانیا تاوەکو ببێتە باڵیۆزی کۆمپانیایەکی گرەوکردن کە بۆ یەکەمجار لە ئیسپانیا دەستبەکاردەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەری ئەوە هەر زیندووە گۆڵکارە ٣٨ ساڵەکە بگەڕێتەوە ئەورووپا پاش تۆمارکردنی ٣١ گۆڵ لە ٣١ یاری وەرزی رابردوو لە خولی ئەمریکی دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button