ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لاپۆرتا پلانی خۆی بۆ هێشتنەوەی جواو فیلیکس و کانسێلۆ ئاشکرادەکات

خوان لاپۆرتا سەۆرکی یانەی بارسێلۆنا نیازی هەیە جواو فیلیکس و جواو کانسێلۆ بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەکە بهێڵێتەوە.

لاپۆرتا لە میانەی لێدوانێکدا بۆ موندۆ دیپۆرتیڤۆ، رەتیکردەوە بتوانن راستەوخۆ ئەو دوو یاریزانە بکڕن بەڵام رایگەیاند پلانێکی دیکەی هەیە و وتی

پێم وایە وەرزی داهاتوو، هەردووکییان لە بارسا دەبن. هیوادارم ئەتڵەتیکۆ مەدرید کێشەمان بۆ دروست نەکات بۆ فیلیکس، لەوە ناچێت مانچێستەر سیتی کێشەی هەبێت لەگەڵ رۆیشتنی کانسێلۆ. پلانەکە ئەوەیە ماوەی خواستنەکەیان درێژ بکەینەوە بۆ وەرزێکی دیکە و دواتر نرخێکی جێگیر دیاری بکەین بۆ گواستنەوەی هەمیشەییان.

هاوکات سەرۆکەکە باسی داهاتووی فرەنکی دی یەنگی کرد و وتی

دی یەنگ هەمیشە دەڵێت زۆر دڵخۆشە لێرە و ئێمەش هیچ کاتێک بیرمان لە فرۆشتنی نەکردووەتەوە. دڵنیام لەوەی هیچ کێشەیەک نابێت لە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی.

قەیرانە داراییەکانی بارسێلۆنا، رێگرە لەوەی ئەو یانەیە بتوانێت ئەستێرەی گەورە بگوازێتەوە بەڵام لە ئێستاوە شەڕی هێشتنەوەی یاریزانەکانی خۆی دەست پێکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button