ئیتاڵیائیسپانیا

گرینوود ئەمجارە لە ئیتاڵیا داواکراوە

یانەی یوڤێنتۆس گرنگی  دەدات بە تواناکانی مەیسن گرینوودی ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد.

هێرشبەرە لاوەکە ئەم وەرزە بە خواستن یاری بۆ خیتافی دەکات بەهۆی ئەو کەیسە یاساییەی تووشی هات لە ئینگلتەرا و تۆمەتبارکرا بە دەستدرێژی سێکسی دژی خۆشەویستەکەی.

گرینوود لە ئیسپانیا جارێکیتر بەهرەکانی خۆی دۆزیوەتەوە و بە ئاستێکی بەرزەوە دەردەکەوێت ئەمەش وایکردووە چەندین یانەی گەورەی ئەورووپا هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، یۆڤی پلانی داڕشتووە بۆ کۆمەڵێک گواستنەوە لە هاوینی داهاتوودا و یەکێک لەو یاریزانانەش گرینوودە.

سەرچاوەکە دەڵێت، گرینوود جێگەی بایەخێکی زۆری کریستیان گینتۆلی بەڕێوبەری گشتی یوڤێنتۆسە، چونکە پێیان وایە ئەو یاریزانە گونجاوە بۆ پلانەکانی ئالێگری تاوەکو وەکو ناوڕاستکاری باڵ یاری بکات لە پلانی 3-5-2 دا.

گرینوود لەم وەرزەدا خاوەنی 11 بەشداری گۆڵە لە 26 یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button