ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

كیمیچ بایرن میونشن جێ دەهێڵێت؟

خۆی وەڵام دەداتەوە...

یاریگا –

جۆشوا كیمیچ، ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی دەكات.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان ئاشكرایانكرد، كیمیچ دەیەوێت ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

گرێبەستەكەی ئەستێرە ئەڵمانییەكە لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، كیمیچ وەڵامی دەنگۆیەكانی دایەوە و گوتی:

هێشتا زیاتر لە ساڵێك ماوە بۆ كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەم لەگەڵ بایرن میونشن، بۆیە من ئاسوودەم لە باسكردنی ئەم بابەتە.

جێگای سەرنجە و گرنگە بزانین كێ دەبێتە راهێنەری نوێی یانەكە، ئێستا پێشینەی كارەكانم ئەوەیە ئەم وەرزە بە شێوەیەكی ئەرێنی كۆتایی پێبێنم.

لە دوای كۆتاییهاتنی وەرز تۆماس توخێل پۆستی راهێنەرایەتیكردنی بایرن میونشن جێدەهێڵێت.

بایرن میونشن بە كۆكردنەوەی 60 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی بۆندسلیگا دێت و بە جیاوازی 10 خاڵ لە دوای بایەر لیڤەركوزن دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button