ئۆڵێمپیادی پاریسئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

هێنری: هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی ریال مەدرید رازی بکەین رێگاپێدان بە ئێمباپێ بدات

یاریگا –

تێری هێنری رایدەگەیەنێت تا دوایین ساتەکان وازناهێنێت و دەڵێت ‘هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی ریال مەدرید رازی بکەین رێگاپێدان بە ئێمباپێ بدات تاوەکو بەشداریی ئۆڵێمپیادی پاریس بکات’.

تێری هێنری راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی فڕەنسا لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی RMCـی فڕەنسی دەڵێت :’ئەو ئیمەیلەم بینی کە تیایدا ریال ەمدرید بەفەرمی ئاگداری کردووینەتەوە رێگا بە هیچ یاریزانێکی فڕەنسی یانەکەی نادات بەشداریی یۆڵێمپیاد پاریس بکەن، من ژمارەی تەلەفۆنی فلۆرێنتینۆ پێرێزم لەلا نییە تاوەکو تەلەفۆنی بۆ بکەم، بەبێ گاڵتەکردن، ئێمە دەزانین ریال مەدرید دامەزراوەیەکی فەرمییە و پێویستە ئیمەیلێکیان بۆ بنێرین و داوای گفتوگۆ و کۆبوونەوە بکەین، بۆ ئەوەی رازییان بکەین رێگا بە یاریزانە فڕەنسییەکانیان بدەن بەشداریی ئۆڵێمپیادی پاریس بکەن، بێگومان ئەگەر بە نەخێریش وەڵاممان بدەنەوە ئێمە هەر خۆمان بەدەستەوە نادەین، بەڵام لەوانەیە هیچ کارتیکی دیکەشم لەدەست نەبێت بۆ رازیکردنیان’.

هەروەها هێنری لەبارەی هەوڵەکانی ئێمباپێ بۆ رازیکردنی ریال مەدرید بۆ پێدانی رەزامەندیی بۆ بەشداریکردنی لە یارییەکانی ئۆڵێمپیاد دەڵێت :’ئەو ئەم هێزەی نییە و ئەمەش رۆڵی ئەو نییە، تاکە کەس ئەم دەسەڵاتەی هەبێت فیفایە’.

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فڕەنساش دووپاتیکردووەتەوە ‘هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی ریال مەدرید رازی بکەن رێگاپێدان بە یاریزانە فڕەنسییەکانی بدات بەشداریی یارییەکانی ئۆڵێمپیاد بکەن’.

Image

هەڵوێستی کیلیان ئێمباپێ چییە؟

ماڵپەڕی دێڤینسا سێنتڕالی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەسەر داوای تێری هێنری، کیلیان ئێمباپێ لەلای خۆیەوە هەوڵی داوە ریال مەدرید رازی بکات رێگای پێبدەن بەشداریی ئۆڵێمپیادی پاریس بکات، بەڵام یانە ئیسپانییەکە بڕیاریداوە هاوینی داهاتوو رێگا بە هیچ یاریزانێک نەدات بەشداریی هەردوو پاڵەوانێتی یۆرۆ و ئۆڵێمپیاد بەیەکەوە بکات.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ماڵپەڕە ئیسپانییەکە، ئێمباپێ بە هێنری راگەیاندووە، ریال مەدرید رێگاپێدان نادات، چونکە ئێمباپێ هاوینی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردەی فڕەنسا بەشداریی یارییەکانی یۆرۆی 2024 دەکات و یانە ئیسپانییەکە پێی راگەیاندووە، رازی نابێت بەشداریی ئۆڵێمپیادی پاریس بکات کە مانگی یۆلیۆ/تەممووزی داهاتوو لە فڕەنسا بەڕێوە دەچێت، ئێمباپێ بە راهێنەرەکەی فڕەنسای راگەیاندووە، ئەگەر یارییەکانی یۆرۆ نەبووایە لەوانەیە ریال مەدرید رێگاپێدانی پێبدابا، بەڵام ئەستەمە یانە مەدریدییەکە رازی بێت هێرشبەری داهاتووی یانەکەی لە هاوین بەشداریی هەردوو پاڵەوانێتی بکات، لەکاتێکدا یارییەکانی تۆپی پێی ئۆڵێمپیاد بەشێک نییە لە خشتە و چالاکییەکانی فیفا و یانەکانی دەتوانن رێگا بە یاریزانەکانیان نەدەن بەشداریی بکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button