ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

خۆسێلو: هیوادارم بە شێوەی هەمیشەیی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكەم

یاریگا –

خۆسێلو، هێرشبەری ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە ئاواتەخوازە بە شێوەی هەمیشەیی پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدریدی ئیسپانیەوە بكات.

خۆسێلو لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا لە ریزەكانی ئیسپانیۆلەوە بە شێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە كرد.

لە بەندێكی گرێبەستەكەیدا یانە شاهانەكە مەرجی كڕینەوەی هێرشبەرەكەی لە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی كارا كردووە.

لە لێدوانێكیدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس دایناوە، خۆسێلو گوتی:

هیوادارم بە گرێبەستێكی هەمیشەیی لە ریال مەدرید بمێنمەوە، نەك بە شێوەی خواستن.

پێموایە ریال مەدرید بەناوبانگترین یانەی جیهانە، چوینە سعودیە و لە %80ی یاریگاكە درێسی ریال مەدریدیان پۆشی بوو، پێموایە ئەوە شتێكی روونە.

لە مەرجێكی گرێبەستەكەیدا هاتووە، لە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی ریال مەدرید دەتوانێت بە بەهای 1.5 ملیۆن یۆرۆ هێرشبەرەكە بە شێوەی هەمیشەیی بگوازێتەوە ریزەكانی.

لەم وەرزەی لالیگا خۆسێلو بەشداری لە 27 یاریدا كردووە و توانیویەتی هەشت گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button