ئیسپانیا

ریال مەدرید راهێنەرێکی تایبەت بۆ ڤینیسیۆس دادەنێت

یاریگا –

ریال مەدرید بەنیازە راهێنەرێکی تایبەت بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر دابمەزرێنێت تاوەکوو یارمەتی باشترکردنی هەڵسوکەوتەکانی لە یاریگادا بدات.

لە چەند وەرزی رابردوودا ڤینیسیۆس جونیۆر بووە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ریال مەدرید، کە رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بردنەوەی نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و لالیگا و جامی یەکێتی ئیسپانیا بۆ ئەم تیپە.

بەڵام هەڵسوکەوتی ئەم یاریزانە لە یاریگادا هەمیشە بابەتێکی گرنگ بووە کە نیگەرانییەکی زۆری بۆ بەڕێوەبەران و ستافی تەکنیکی ئەم یانەیە دروستکردووە، هەروەها زیادەڕەوی لە سۆزداری و ئەوەی کە بە ئاسانی توڕە دەبێت، دۆخەکەی بۆ هەمووان قورس کردووە.

زۆرێک لە هاندەرانی تیپە رکابەرەکان ئەم هەلە دەقۆزنەوە و بێگومان سوکایەتی رەگەزپەرستانە بەکاردەهێنن، لەڕاستیدا ئەم ئەستێرە بەڕازیلییە هەراسان دەکەن، ئەم بابەتەش وایکردووە چەندین جار لەلایەن ناوبژیوانەوە بە کارتی زەرد و سوور سزا بدرێت.

کوپێ بڵاویکردووەتەوە کە ریال مەدرید بڕیارە راهێنەرێکی تایبەت دابنێت بۆ ئەوەی یارمەتی ڤینیسیۆس بدات لەم بابەتەدا و نیشانی بدات کە چۆن رەفتارەکانی بەڕێوەببات لە کاتی یارییەکەدا بۆ ئەوەی تەنانەت لە بارودۆخە سەختەکانیشدا هیچ شتێک نەکات کە دواجار بە زیانی خۆی و تیپەکەی تەواو بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button