ئینگلتەراگرنگترین

راتکلیف دەیەوێت ئۆڵدترافۆرد بڕوخێنێت

یاریگا-سێر جەیمس راتکلیف هاوخاوەنی نوێی مانچێستەر یونایتد بەنیازە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد سەرلەنوێ دروست بکاتەوە یاخود لانیکەم نۆژەن بکرێتەوە.

راتکلیف لە سەرەتای ئەمساڵ بووە خاوەنی 25٪ی پشکەکانی یانەکە، هاوکات بەپێی رێککەوتنی لەگەڵ بنەماڵەی گلەیزەر، بەشێکی زۆری بڕیارە وەرزشییەکان لای ئەو دەبێت.

لە میانەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پۆدکاستی گێرەینت تۆماس، راتکلیف ئاشکرایکرد دەیەوێت ئۆڵد ترافۆرد بڕوخێنێت و یاریگایەکی 100 هەزار هاندەریی دروست بکاتەوە.

مانچێستەر یونایتد رەنگە گەورەترین یانەی جیهان بێت، بەدڵنیایەیەوە یەکێکە لە سێ گەورەترین. ئەوان بڕاندێکی ناسراوی جیهانین هاوشێوەی کۆکا کۆلا. بچیتەر هەر شوێنێک دەزانن مانچێستەر یونایتد کێیە. بۆیە پێویستی بە یاریگایەکە لەگەڵ ناو و ناوداریی بگونجێت. رەنگە 20 ساڵ پێش ئێستا بەو جۆرە بوبێت بەڵام چیتر وانیە. دەبینین یانەکانی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بە پارەی زۆر یاریگاکانیان نۆژەن کردووەتەوە لە کاتێکدا خولی ئینگلیزی چەند هێندی ئیسپانیا خولێکی گرنگتر و کاریگەرترە. ئەگەر ئێمە دروستی بکەینەوە دەبێت کارێکی هونەریی هاوچەرخ بێت و جێگەی 90 بۆ 100 هەزار کەس بگرێت، تاوەکو ببێتە سەکۆیەک بۆ پاڵەوانێتییەکانی دیکەش.

ئۆڵد ترافۆرد لە ساڵی 1910 ـەوە کراوەتەوە و کۆتا جار هیچ نۆژەنکردنەوەیەکی بەخۆوە بینیبێت لە ساڵی 2006. کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی مێژوویی یانەکەش چەند جارێک گازندەی لە خراپی یاریگاکە و دامەزراوە وەرزشییەکانی کردبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button