ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کێشەکانی کیمیچ لە بایرن قووڵبوونەتەوە و گەورەکان داوای دەکەن

چەندین یانەی لالیگا و پرێمەرلیگ چاودێری کیمیچ دەکەن

یاریگا –

ئارسیناڵ و لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری دۆخی جۆشوا کیمیچ، یاریزانی بایرن میونشن دەکەن.

گرێبەستی کیمیچ لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت و تۆڕی هەواڵی سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانی نێودەوڵەتی ئەڵمانیا وەستاون.

دۆخی ئێستای کیمیچ بایرن میونشن ناچار دەکات، لە هاوینی داهاتوودا گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت، چونکە دواتر بە ناچاری دەبێت بە خۆڕایی رێگە بەچوونە دەرەوەی بدات.

رۆژنامەکانی ئەڵمانیا باس لە گرنگیپێدانی ئارسیناڵ بە تواناکانی کیمیچ دەکەن، جیا لە یانە لەندەنییەکەش، یانەکانی مانچێتسەر سیتی، لیڤەرپوول، ریال مەدرید و بارسێلۆناش چاویان لەسەر کیمیچە.

لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا، بایرن میونشن هەوڵیدا کیمیچ لە گرێبەستی گواستنەوەی کیران تریپیێر، بەرگریکاری نیوکاسڵ یونایتد بەکاربهێنێت، بەڵام ماگپایس ئامادەنەبوو بە ئۆفەرەکانی میونشن رازی بێت و سێ ئۆفەری فەرمی رەتکردەوە.

کیمیچ 82 یاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کردووە و 20 نازناوی لەگەڵ میونشن بردووەتەوە.

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، لە یارییەکەی میونشن بەرامبەر بۆخوم لە مانگی رابردوودا، لە خولەکی 60 گۆڕانکاری بە کیمیچ کرا و یاریزانە ئەڵمانییەکەی نیگەران کرد، لە تونێلی چوونە ژوورەوە بۆ ژووری جلگۆڕین، بووە شەڕە قسەی لەگەڵ زۆڵت لۆف، یاریدەدەری توخێل. ئەمەش دوای دۆڕانی میونشن بە ئەنجامی 2-3.

بابەتی زیاتر

Back to top button