ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

نۆتینگهام فۆرێست سزا درا

یاریگا –

یانەی نۆتینگهام فۆرێستی ئینگلیزی تووشی سزایەكی قورس بوویەوە لە لێبڕینی چوار خاڵ لە كۆی خاڵەكانی یانەكە.

لێبڕینی چوار خاڵ لە تیمەكەی نونۆ سانتۆ یانەكە دەخاتە دۆخێكی ناجێگیر و بەوپێیەی دەچێتە ناوچەی دابەزینەوە.

پێشتر نۆتینگهام ئەوەی ئاشكرا كردبوو كە یاسا داراییەكانی پێشێل كردووە.

هەژماری پرێمەرلیگ لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند; نۆتینگهام فۆرێست دانیپێداناوە كە یاسایی قازانج و بەردەوام بوونی شكاندووە.

نۆتینگهام دووەم یانەیە لە دوای ئێڤەرتن كە لەم وەرزەدا بەهۆی پێشلێكردنی یاساوە سزا دەدرێت.

بە لێبڕینی ئەو چوار خاڵە نۆتینگهام كۆی خاڵەكانی بۆ 21 خاڵ كەم بوویەوە و دابەزییە ریزبەندی هەژدەیەمی پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button