ئه‌وروپائیتاڵیا

بوفۆن شیمانەی گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا شەن و کەو دەکات

یاریگا- جیانلیوجی بوفۆنی ئەفسانەی گۆڵپارێزان هەوادارانی خۆی نائومێد کرد سەبارەت بە جارێکیتر بینینەوەی بە درێسی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاوە.

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ “تیکی تاکا” بوفۆن ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ ڕیزی ‘وەزیرەکانی بەرگریی’ لە ژێر سەرپەرشتی ڕۆبێرتۆ مانچینیدا بە قورس زانی لە هەبوونی گۆڵپارێزی لاوی دەرکەوتوو، نموونەی جیانلیوجی دۆناروما، بۆیە گوتی: “پەیوەندییەکم نییە بە هەڵبژاردەی نیشتیمانیی و پرۆژەکەی مانچینیەوە کە بایەخدانە بە گەنجەکان. ئەوەتا دۆنارومای لێیە کە بۆ خۆی ئەڵماسێکی درەوشاوەیە. ئەوە مێریت و ئەوانیتر. بۆیە بابەتی گۆڵپارێزیی کۆتا کێشەی ئیتاڵیایە لە ئێستادا.”

جیجی تەمەن 41 ساڵ، پار ڕووی کردە پاریس سانت ژێرمان و ماوەی وەرزێکی لەوێ بەڕێکرد، دواتر گەڕایەوە یوڤێنتوس و ئێستا لەلایەن ماوریزیۆ ساریەوە وەک گۆڵپارێزی یەدەک پشتی پێ دەبەسترێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button