ئه‌ڵمانیا

هەڵوێستی بایەرن بۆ دەستبەرداربوون لە موسیالا بۆ لیڤەرپوڵ

یاریگا –

لە بەردەوامی هەوڵەکانی لیڤەرپوڵدا بۆ گواستنەوەی جەمال موسیالا، یانەی لیڤەرپوڵ بێدەنگی شکاند و هەڵوێستی خۆی راگەیاند.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە ماوەیەکە کەوتووەتە ژێر چاودێری لیڤەرەوە و دەنگۆی ئەوەیش هەیە مانچێستەر سیتیش بۆ هەمان پێناو خۆی ئامادە کردبێت.

لە نوێترین زانیارییدا کە پێگەی Fichajes بڵاوی کردووەتەوە، باڤارییەکان هیچ نیازێکیان نیە دەستبەرداری ئەستێرە 21 ساڵانەکەیان بن.

ناوبراو سەرباری ناجێگری ئاستی یانەکەی، بە باشترین دۆخی خۆیدا تێپەڕ دەبێت لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکانی ئەم وەزە توانیویەتی 10 گۆڵ بکات و شەش ئەسیستیش بکات.

ئەو کە لە تەمەنی 17 ساڵیەوە یاریزانی بایەرنە دوای ئەوەی چێڵسی جێ هێشت لە 2019، وەک داهاتووی بایەرن دەبینرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button