ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کاپتنی لازیۆ لە رادارەکانی ئینتەر دەردەکەوێت

یانەی ئینتەرمیلان بەنیازی کڕینی هێرشبەری دیکەیە و چیرۆ ئیمۆبێل نوێترین ئامانجیەتی.

بەگوێرەی توتۆ سپۆرت هەفتەی پێشوو لە مەدرید، پیێرۆ ئاوسێلیۆی بەڕێوبەری وەرزشی ئینتەر چاوی بە چەند بریکارێک کەوتووە، یەکێکیش لەوانە بریکارەکەی ئیمۆبیل بووە. سەرچاوەکە دەڵێت، لەو کۆبوونەوەیە باس لە گواستنەوەی چیرۆ کراوە بۆ ئینتەر لە هاوینی ئەمساڵدا.

ناوبراو بە ساتەوەختێکی خراپ تێدەپەڕێت لەگەڵ یانەکەی و ئینتەریش دەیەوێت تا زووە سوود لەو دەرفەتە ببینێت. ئیمۆبیل بەهۆی پێکان و دابەزینی ئاستیی، پەیوەندی لەگەڵ یانەکەی باش نەماوە و لەم وەرزەدا لە 25 یاریدا تەنها شەش گۆڵی تۆمارکردووە.

گرێبەستی ئێستای ئەو یاریزانە لەگەڵ لازیۆ تاوەکو 2026 ـە بە مووچەی چوار ملیۆن یۆرۆی ساڵانە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت بە مووچەیەکی کەمتر رازی بێت لە ئینتەر.

نێرازوری لە  کاتێکدا هەوڵ بۆ ئەو یاریزانە دەدات، لە ئێستادا خاوەنی لاوتارۆ، ئەلێکس سانچێز، ئارناتۆڤیج و تورامە لە هێڵی پێشەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button