جیهانگرنگترین

هەڵوێستی مێسی سەبارەت بە بەشداریکردنی لە یارییەکانی داهاتووی ئه‌رجه‌نتین

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەكانی ئه‌رجه‌نتین هەڵوێستی لیۆنێل مێسییان  سەبارەت بە ئامادەبوونی بۆ دوو یاری دۆستانه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتین ئاشکرا کرد.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوو یاری دۆستانە بەرامبەر سلڤادۆر و کۆستاریکا، لە 23 و 27 ئازار ئەنجام دەدات.

مێسی لە کاتی رووبەڕووبوونەوەیان به‌رامبه‌ر ناشڤیل لە جامی کۆنکاکاف،له‌ پێنجشەممەی رابردوو، له‌ ماسولکەیی رانی دووچاری پێكان بوو،به‌م هۆیه‌ له‌یارییەکەی دوێنی یانه‌كه‌ی بەرامبەر دی سی یونایتد لە خولی ئەمریکی بەشداری نەکرد.

رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەرجەنتینی گاستۆن ئایدڵ رایگه‌یاند، لیۆنێل مێسی ناتوانێت بەشداری یارییە دۆستانەکانی ئەرجەنتین بکات، بەهۆی ئەوەی ماوەی چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی كاتی پێویسته‌.

رۆژنامه‌ی ئۆلی ئه‌رجه‌نتینیش بڵاویكردۆته‌وه‌، مێسی ره‌نگه‌ نه‌توانێت له‌ كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینش به‌شداری بكات، به‌ڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه‌.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button