ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

شەیتانە سوورەكان بە بردنەوەیان لە نۆتینگهام فۆرێست و رێدزیش بە بردنەوەیان لە ساوسامپتن خۆیان گەیاندە ئەو قۆناخە.

بۆ ئەو یارییە لیڤەرپوول لە تواناكانی هەریەك لە ئاڕنۆڵد، ئالیسن، جۆنس، جۆتا، تیاگۆ، بایجێتیچ و ماتیپ بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول:

گۆڵپارێز: كێڵێهەر

هێڵی بەرگری: برادلی ، كۆناتێ، ڤان دایك ، گۆمێز

هێڵی ناوەند: ماك ئالیستەر ، ئیندۆ ، سۆبۆسلای

هێڵی هێرشبردن: سەڵاح ، نونێز ، دیاز

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:

گۆڵپارێز: ئۆنانا

هێڵی بەرگری: دالۆت، ڤاران، ماگوایەر، لیندیلۆڤ

هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ ، ماینۆ ، برۆنۆ فێرناندێس

هێڵی هێرشبردن: گارناچۆ، هۆیلوند، راشفۆرد

بابەتی زیاتر

Back to top button