چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکی: شانازیی بە ریمۆنتاداکەمان لە چامپیۆنزلیگ دەکەم بەڵام بێ سوود بوو

یاریگا –

لویز ئێنریکی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ وەڵامی چاڤی دەداتەوە و دەشڵێت ‘شانازیی بەو ریمۆنتادایە دەکەم کە لە چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بارسێلۆنا کردمان، بەڵام بێ سوود بوو’.

لویز ئێنریکی راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای پاریس سانجێرمان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی بارسا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەڵێت :’من بەبەختم بەر بارسێلۆنا کەوتین، چونکە وەکو پشووی سەری ساڵ دەتوانم بگەڕێمەوە ئیسپانیا و بارسێلۆنا، ئێمە هەرگیز نازناوی چامپیۆنزلیگمان بەدەست نەهێناوە و بارسێلۆنا یانەیەکی گەورە و بەهێزە، بۆیە یارییەکەمان زەحمەت دەبێت، ئێمە بەربژێر نین بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی داهاتوو، بەڵکو ئەوانیش لەلایەکی دیکەی تیروپشکەکە هەن’.

ئێنریکی لەبارەی ئەو ریمۆنتادایەی لەگەڵ بارسێلۆنا بەسەر پاریس سانجێرماندا کردیان، دەڵێت :’ شانازیی بە ریمۆنتاداکەمان لە چامپیۆنزلیگ دەکەم، ئەوە بەشێکە لە چیرۆکی ژیانی من، بەڵام ریمۆنتادایەکە بێ سوود بوو چونکە دواتر لە قۆناخی چارەکی کۆتایی لەسەر دەستی یۆڤێنتۆس کراینە دەرەوە’.

ئێنریکی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی چاڤی دەڵێت :’چاڤی باش شارەزای کارکردنی منە چونکە من راهێنەرایەتی ئەوم کردووە، بەڵام من خۆزگە دەخوازم چاڤی یان گواردیۆلا یان ئارتێتا راهێنەری من بوونایە، چاڤی کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە و خاوەنی چەندان نازناوە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button