ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

چاڤی: پاریس سانجێرمان بەربژێرە بۆ سەرکەوتن بۆ پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دەڵێت ‘پاریس سانجێرمان بەربژێرە بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ’.

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی پاریس سانجێرمان لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەڵێت :’راستە ئێمە نازناوی چامپیۆنزلیگمان بەدەستهێناوە و پاریس سانجێرمان هیچ نازناوێکی نییە، بەڵام ئەوان بەربژێرن بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی داهاتوو، ئەوان لە رووی ئابوورییەوە بەسەر ئێمەدا زاڵن، سەیر بکەن بزانن لەم ساڵانەی دواییدا چەند پارەیان خەرج کردووە، بەڵام لە رووی گڕوتینەوە ئێمە لە ئەوان باشترین’.

هەروەها چاڤی دەشڵێت :’پاریس سانجێرمان رکابەرێکی بەهێز و ئاڵۆزە، ئەوان یەکێکن لە بەهێزترین یانەکان و رکابەرێکی قورسن بۆ ئێمە، ئێمە رووبەڕووی یەکێک لە سەختترین و بەهێزترین یانەکان دەبینەوە’.

راهێنەرەکەی بارسێلۆنا لەبارەی یارییەکەی سبەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە لالیگا دەڵێت :’یارییەکەی سبەی وەکو یارییەکانی دیکە بۆ ئێمە گرنگە، بە دۆخێکی باش گەیشتووینەتە ئەم یارییە و ئەوانیش بە متمانەیەکی بەرزەوە گەیشتوونەتە یارییەکە، وابزانم ئاتلێتیکۆ لەوەتەی ئەو یارییەی بەرامبەر ئێمە دۆڕاون، هیچ یارییەکیان لە یاریگای خۆیان لە لالیگا نەدۆڕاندووە’.

هەروەها راهێنەرەکەی بارسا لەبارەی تیپەکەی دەڵێت :’ئەگەر هیچ شتێک روونەدات، سبەی ئەلۆنسۆ و تۆرێس لەگەڵمان دەبن، جواو فێلیکس بۆ یاریی سبەی بە باشی ئامادە دەبێت و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێزە، پێویستە سەرجەم یاریزانەکان سبەی یارییەکی باش بکەن’.

بابەتی زیاتر

Back to top button