ئەفریقائیسپانیا

براهیم دیاز: دەمەوێت خۆم فێری زمانی عەرەبی بکەم و شانازیی بەوە دەکەم یاریی بۆ مەغریب بکەم

یاریگا –

برهایم دیاز دوای ئەوەی بڕیاریدا لە نێوان ئیسپانیا و مەغریب ئەوەی دووەمیان هەڵبژێرێت لە نوێترین دیمانەیدا دەڵێت ‘دەمەوێت خۆم فێری زمانی عەرەبی بکەم و شانازیی بەوە دەکەم یاریی بۆ مەغریب بکەم’.

براهیم دیاز یاریزانی مەغریبی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەبارەی هەڵبژاردنی مەغریب لە دیمانەیەکی لەگەڵ رادیۆی کادێنا سێیر ئیسپانی دەڵێت :’من ئەو بڕیارەم دا کە هەستم پێی دەکرد و نامەوێت زیاتر بیری لێ بکەمەوە، لەوانەیە بڕیارەکەم بەدڵی هەندێک کەس بێت و بەدڵی هەندێکیانیش نەبێت، ئێستا من پێویستە خۆم فێری زمانی عەرەبی بکەم، دوای ماوەیەکی کەم یەکسەر چوومە ئینگلتەرا بۆیە تەنیا چەند وشەیەکی کەم دەزانم، بەڵام حەز دەکەم خۆم فێری زمانی عەرەبی بکەم، من خۆم فێری زمانی ئینگلیزی و ئیتاڵی و ئیسپانی کردووە و ئێستاش دەمەوێت زمانی عەرەبی بزانم’.

هەروەها دیاز دەشڵێت :’زۆر دڵخۆش بووم کاتێک ناوی خۆم لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی مەغریب بینی و هەستم بە شانازیی کرد، کێ هەیە حەز نەکات بەشێک بێت لە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی مەغریب؟ من هەمیشە بە دڵ بڕیار دەدەم و ئەمجارەش هەروام کرد، لە مغریب بۆیان روونکردمەوە و پێیان گوتم کە مەغریب بۆ من زۆر گونجاو دەبێت و منیش لەسەر ئەو بنەمایە بڕیارم دا’.

براهیم دیاز (24 ساڵان) لە باوکێکی مەغریبی و دایکێکی ئیسپانی لەدایکبووە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیای ژێر 21 ساڵان و 19 ساڵان و 17 ساڵان یاریی کردووە، لەلایەن وەلید رەگراگی راهێنەری مەغیرب بانگهێشتکراوە بۆ ئەوەی لە دوو یاریی دۆستانەی داهاتووی مەغریب بەرامبەر ئەنگۆلا و مۆریتانیا یاریی بکات، کە چاوەڕێ دەکرێت رۆژی 22ـی ئەم مانگە ببێتە یەکەم یاریی براهیم بە درێسی مەغریب.

بابەتی زیاتر

Back to top button