چامپیۆنزلیگگرنگترین

یاریی یەکەمی ریال مەدرید و مان سیتی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەگوازرێتەوە یاریگایەکی دیکە؟

یاریگا –

دوای راکێشرانی تیروپشکی یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لەبەر ئەوەی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریی یەکەمیان لە یاریگای خۆیان دەبێت، بۆیە کاریگەری لەسەر رێکخستنی ئەمنی یارییەکان دەبێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، رۆژانی 9 و 10ـی مانگی داهاتوو ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید سێشەممە و چوارشەممە لەسەریەکتری یارییەکانیان لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکەن، رۆژی سێشەممە ریال مەدرید میوانداریی مانچێستەر سیتی دەکات، رۆژی دواتر ئاتلێتیکۆ مەدرید میوانداریی بۆڕووسیا دۆرتمۆند دەکات.

رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی ئەمنی لە شاری مەدرید پێیانوایە ئەستەمە بتوانن ئامادەکاریی و رێکخستنی هەردوو یارییەکە لە ماوەی دوو رۆژدا بکەن، چونکە هەردوو یارییەکە یاریی گەورە و گرنگن و هاندەرێکی بێ شومار ئامادە دەبن، بەگوێرەی رۆژنامە مەدریدییەکە بەرپرسانی یوێفا قسەی کۆتایی بۆ کاتی هەردوو یارییەکە دەدەنە دەستی بەرپرسانی مەدرید.

لەلایەکی دیکە میدیاکانی بەریتانیا دووپاتیان کردووەتەوە، یاریی گەڕانەوە هەر لە یاریگای ئیتیحاد دەبێت کە ئەمە لە بەرژەوەندیی مانچێستەر سیتییە و لێکەوتەی ئەنجامی تیروپشکەکەیە ناکرێت بگۆڕدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button