ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

شۆک! لێدانە یەکلاکەرەوەکان کە بوونە هۆی کرانەدەرەوەی ئینتەر، مشتومڕی دروست کردووە

یاریگا –

شەوی رابردوو ئەتڵەتیکۆ مەدرید توانی شکستەکەی یاریی چوونیان لە یاریگای ئینتەر میلان بگۆڕێت بۆ سەرکەوتن کاتێک توانی لە یاریگای واندا مێترۆپلۆلیتانۆی تایبەت بە خۆیان بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە ٢-٢ بگەیەنە لێدانە یەکلاکەرەوەکان و لەسەر حسابی میوانەکەیان خۆیان بگەیەننە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

یەکەم لێدانی ئینتەر چالهانۆگلۆ جێبەجێی کردو گۆڵی کرد. ئەوانیش لە ڕێگەی مێمفیس دێپای هاوتایان کردەوە. لێدانی دووەمی هەردوو یانەکە لەلایەن گۆڵپارێزەکانەوە بەربەست کرا. ئینتەر سێیەمیشی لە دەست دا و ئەتڵەتیکۆ گۆڵی کرد. لێدانی پێنجەمی نێرازۆری درابوو بە لاوتارۆ مارتینێزی کاپتن بەڵام بەرز هاویشتی و چوارچێوەی گۆڵی نەگرت و یانەکەی ماڵئاوایی کرد بە ئەنجامی ٣-٢ی لێدانە یەکلاکەرەوەکان لەبەرژەوەندی خاوەن ماڵ.

ئەوەی مشتومڕی هێناوەتە ئاراوە، گرتە ڤیدیۆی کاتی لێدانەکە کە تەلەفزیۆنی TNTی بەرازیلی بڵاوی کردووەتەوە بەتایبەت هەردوو لێدانە فەوتێنراوەکەی داڤی کلاسین و لاوتارۆ کە پێش ئەوەی قاچیان بەر تۆپەکە بکەوێت، چیمەنی یاریگاکە لەسەر خاڵی سزا بەرز دەبێتەوە و تۆپەکە جوڵەی تێدەکەوێت بەرەو سەرەوە.

لایەنی ئینتەر تا ئێستا بە فەرمی و نافەرمی لەم بارەیەوە هیچ لێدوانێکیان نەبووە. کە رەنگە رووداوەکە زۆر بەهەند وەرنەگرن بەوپێیەی سانچێزی چیلیشی هەر لێدانێکی فەوتاند و لەلایەنی ئیسپانیش سائول نیگوێزیش بە هەمان شێوە. بەڵام بۆ ئەو دووانەیان هیچ گرتەیەک بڵاو نەکراوەتەوە تێبینی بێت لەسەر بەرزبوونەوەی تۆپەکە لە خاڵی سزا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button