عێراقکوردستان

خولی نایابی عێڕاق دەستپێدەکاتەوە

بە مەبەستی ئەنجامدانی یەکەم یاری خۆی لە قۆناخی دووەمی خولی نایابی عێڕاق، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی گەیشتە شاری میسان.

لە دەسپێکی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەمی قۆناخی دووەمی خولی نایابی عێڕاق، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی سەی هەینی 15\3\2024 لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی میسان، پێشمەرگە ئێوارەی ئەمڕۆ دوایین یەکەی مەشقی خۆی لە یاریگای شەهیدانی میسان ئەنجامدا، لە هەمان کۆمەڵەدا یانەی شەرگات و فەهد بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن و یانەی ناسڕیەش میوانداری یانەی سامەڕا دەکات، لە یاریگای فەیحا لە شاری بەسڕە هەر دوو یانەی مەسافی باشوور و عەفک ڕووبەڕوو دەبنەوە و سەرجەم یارییەکانیش کاتژمێر 3ـی ئێوارە بەڕێوە دەچن، یانەی گازی باکووریش کە لە کۆمەڵەی دووەمی خولی نایابی عێڕاقە ئەم گەڕە چاوەڕوانە و یاری ناکات.

تا ئێستا لە کۆمەڵەی یەکەم یانەی ناسڕیە بە 21 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیەکە دێت و یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش بە 16 خاڵ لە پلەی چوارەمی کۆمەڵەکەی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button