ئۆڵێمپیادی پاریسعێراقکوردستان

سێ یاریزانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق کران

یاریگا –

سێ یاریزانی کورد بۆ بەشداریکردن لە کەمپێکی مەشق و راهێنان لە بەسرە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق کران.

رازی شنێشل راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق لیستێکی 26 یاریزانی بۆ بەشداریکردن لە کەمپێکی مەشق و راهێنان لە بەسرە راگەیاند، هەریەکە لە هەڵۆ فایەق بەرگریکاری هەولێر، رۆمان یادگار دۆلاشی بەرگریکاری شاڵکێ و بڵند ئازاد هێرشبەری دێ گرافشاپ بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کراون.

بەگوێرەی راگەیاندراوی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق رۆژی 16 تاکو 27ـی ئەم مانگە لە بەسرە کەمپێکی مەشق و راهێنان دەکەنەوە بۆ خۆئامادەکردن بۆ جامی ئاسیای ژێر 23 ساڵان بۆ گەیشتن بە ئۆڵێمپیادی پاریس کە هاوینی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان: کەمیل سەعدی، حەسەن عەباس، جەعفەر شنیشل، حوسێن حەسەن، کەرار سەعد، مجتەبا ساڵح، ئەحمەد مەکەنزی، زوڵفەقار یونس، ڕۆمان یادگار دۆلاشی، عەلی موسەوی، بڵند ئازاد، ئەمین حەمەوی، هەڵۆ فایەق، مجتەبا عەلی، کەڕاڕ محەمەد، نیهاد محەمەد، زەید ئیسماعیل، محەمەد هەیسەم، رەزا فازڵ، سالم ئەحمەد، حوسێن عامر، حەسەن خالد، عومەر عەبد مجباس، سەجاد عەلا، مونتەزڕ محەمەد، مونتەزڕ عەبدولئەمیر.

بابەتی زیاتر

Back to top button