ئاسیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

” تاکێ فوسۆ مێسی خۆش دەوێت و هاندەری بارسێلۆنایە “

یاریگا
کونیاکی ئیشیکاوا، راهێنەری لاوانی کاواساکی ژاپۆنی ئاشکرای کردووە کە تاکێ فۆسۆی یاریزانە لاوەکەی ریال مەدرید هاندەری مێسی و بارسێلۆنایە.

راهێنەرە ژاپۆنیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا سەبارەت بە مێسی ژاپۆنی گووتی ” تاکێ فۆسۆ ئەو کاتەی تەمەنی 9 ساڵ بوو پەیوەندی بە یانەکەمانەوە کرد و هەر لەو تەمەنە ئەو هەمیشە سەیری یارییەکانی بارسێلۆنای دەکرد و مێسی یاریزانی ئەو یانەیەشی زۆر خۆش دەوێت، ئەو لە پێناو گەیشتن بە ئاواتەکانی توانی تواناکانی بسەلمێنێت و دوای ماوەیەکیش لە پێناو پەیوەندیکردن بە خولی ئیسپانی خۆی فێری زمانی ئیسپانی کرد “.

تاکێ فوسۆ کە ناسراوە بە مێسی ژاپۆن هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و ئێستاش بە شێوەی خواستن یاری بۆ ریال مایۆرکا دەکات.

Back to top button