ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسێناڵ پاداشتی داڤید رایا دەداتەوە

یاریگا –

ئارسێناڵ لەگەڵ داڤید رایا گەیشتووەتە رێککەوتن و ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییە لە یانەکەی دەهێڵێتەوە و ناگەڕێتەوە ریزەکانی برێنتفۆرد.

فابزیریۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئارسێناڵ چەند مانگێک لەمەوبەر لەگەڵ داڤید رایا و یانەی برێنتفۆرد گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییە لە ریزەکانی ئارسێناڵ بەردەوام دەبێت، کە بە خواستن هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی گەنەرزەوە کرد.

داڤید رایا (28 ساڵان) لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 35 ملیۆن یۆرۆیە و ئارسێناڵ لەوەتەی هاوینی رابردووەوە بڕیاریداوە 27 ملیۆن پاوەند بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی رایا تەرخان بکات و پارەی چالاککردنی بەندیکی گرێبەستەکەی بدات و رایا لە یانەکەی بهێڵێتەوە.

جگە لە رایا، ئارسێناڵ لەگەڵ تۆمیاسۆ بەرگریکاری ژاپۆنی یانەکەشی گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و گەنەرز پلانی داهاتووی نوێکردنەوەی گرێبەستی بێن وایت دەبێت.

رایا کە رۆڵی سەرەکی هەبوو لە سەرکەوتنی ئارسێناڵ بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لەم وەرزە لەگەڵ ئارسێناڵ لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ لە 29 یاری 13 کلین شیتی تۆمارکردووە و تەنیا 23 گۆڵی لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button