ئه‌ڵمانیاگرنگترین

پۆدۆڵسکی خەریکی فرۆشتنی دۆنەرە؟

ئەستێرە ئەڵمانییەکە خەریکی چەندین کاری بازرگانی جیاوازە

یاریگا –

لوکاس پۆدۆڵکسی، باشترین سێیەم گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا جیا لە وەرزش، خەریکی بزنسە.

پۆدۆڵسکی، ئێستا یاری بۆ یانەی گۆرنیک زابرزێی پۆڵەندی دەکات، هەرچەندە تیمەکەی لە پلەکانی ناوەڕاستی ریزبەندیدا دێت، کەچی پۆدۆڵسکی سەرنجی تەواوی لەسەر تۆپی پێ دانەناوە و خەریکی کردنەوەی زنجیرەیەک رێستورانتە.

پۆدۆڵسکی خاوەنی زیاتر لە 30 رێستورانتی کەباب و شاورمەیە. براندەکەی بە ناوی ‘Mangal Doner’-ە و لقی لە چەندین شاری ئەڵمانیا کراوەتەوە.

پۆدۆڵسکی لەبارەی رێستورانتەکەی دەڵێت

خواردنێکی کوالێتی بەرز بە نرخێکی کەم پێشکەش دەکەن. رێستورانتەکەی ئێمە جیاوازە و ئەگەر لەگەڵ مەکدۆناڵدز بەراوردی بکەیت، ئەوا لەوێ پارەیەکی زۆر دەدەیت و خواردنەکەیان ناخورێت.

لوکاس پۆدۆڵسکی
لوکاس پۆدۆڵسکی لە ساتی کردنەوەی یەکەم لقی رێستورانتەکەی لە کۆڵن – 2018

پۆدۆڵسکی جیا لە رێستورانت، خاوەنی براندێکی تایبەتی جلوبەرگە بە ناوی ”Strassenicker’ و براندێکی دیکەی دروستکردنی ئایسکرێمی بە ناوی ‘Ice Cream United’.

پۆدۆڵسکی لەبارەی داهاتی کۆمپانیاکانی دەڵێت

بەڕاستی ئەو داهاتەی لە کاری تایبەتییەوە بەدەستم دەگات، زۆرترە لە داهاتەکەم لە چەندین یانەی جیاواز. ئێستا کۆی گشتی بەهای کۆمپانیاکانم دەگاتە 207 ملیۆن یۆرۆ.

پۆدۆڵسکی یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی ئەڵمانی و یاری بۆ یانەکانی بایرن میونشن، کۆڵن، ئارسیناڵ، ئینتەر میلان و گاڵاتەسەڕای و چەندین یانەی دیکە کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button