ئینگلتەرا

ئارسێناڵ لە یاریگاکەی جێگایەکی تایبەتی بۆ نوێژکردنی موسڵمانان کردەوە

یاریگا –

ئارسێناڵ لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز جێگایەکی تایبەتی بۆ نوێژکردنی موسڵمانان لە یاریگای ئیمارات کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (11ـی مارس/ئاداری 2024) محەمەد ئەلنینی ناوەڕاستکاری میسری شریتی جێگای تایبەتی نوێژی موسڵمانانی بڕی، لە یاریگای ئیمارات جێگایەکی تایبەت بۆ نوێژکردنی موسڵمانان تەرخان کراوە، کە لە چەند یاریگایەکی دیکەی یانەکانی پرێمەرلیگ بە هەمان شێوە جێگای تایبەت بۆ نوێژکردن دابینکراوە.

ئەلنینی لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی X نووسیویەتی :شانازیی دەکەم ئەمڕۆ لە یاریگای ئیمارات شەرەفی کردنەوەی جێگای تایبەتی نوێژکردنی موسڵمانانم پێ سپێردرابوو’.

بابەتی زیاتر

Back to top button