ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

وادەی بەڕێوەچوونی كلاسیكۆی داهاتوو ئاشكرا كرا

یاریگا –

كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا، وادەی ئەنجامدانی یاری گەڕانەوەی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنای ئاشكرا كرد.

كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا لە هەژماری فەرمی خۆیان لە پلاتفۆرمی ئێكس وادەی ئەنجامدانی كلاسیكۆی گەڕانەوە لە نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا ئاشكرا كرد.

یاری چوون لە یاریگای مۆنجویك ریال مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستی بە بارسێلۆنای خاوەن ماڵ هێنا، هەردوو گۆڵەكەش جود بێڵینگهام تۆماریكرد.

چاوەڕوان دەكرێت لە گەڕی 32ی لالیگا بەرواری 21ی مانگی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات.

یارییەكە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوە دەچێت.

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و بارسێلۆناش بە 58 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button