ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی گرینوود نزیک دەبێتەوە

یاریگا –

بۆ گواستنەوەی مەیسن گرینوود، بارسێلۆنا دەستی بە جوڵە کردووە.

گرینوود بەهۆی دادگایی کرانی بە تۆمەتی بەکارهێنانی توندوتژی دژی خۆشەویستەکەی، لە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد دوورخرایەوە، لە هاوینی رابردووش بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە خێتافی ئیسپانی کرد.

مەیسن لەگەڵ خێتافی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بە درێسی یانەکە بەشداری 28 یاری کردووە، 8 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی درووستکردووە، هەر بەهۆی ئاستە بەرزەکەی سەرنجی چەند یانەیەکی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

ئاتلێتیکۆ مەدرید یەکێکە لەو یانانەی بە یاریزانەکە سەرسامە، چوونکە مەیسن توانای هەیە وەک یاریزانی ژمارە 9 و لە باڵەکانیش یاری بکات.

مەیسن گرینوود لەگەڵ مانچێستەر یونایتد

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فووت مێرکاتۆ، بارسێلۆناش بۆ گواستنەوەی گرینوود دەستی بە جوڵە کردووە، بەهۆی ئەوەی گواستنەوەی یاریزانەکە تێچوویەکی کەمی دەوێت، گوستنەوەی ئەو یاریزانە لەگەڵ دۆخی ناسکی دارایی بارسێلۆنا گونجاوە.

بەپێی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت، نرخی ئێستای یاریزانەکە 7.50 ملیۆن یۆرۆیە، ئەمەش لەکاتێکدایە لە 2020 نرخی یاریزانەکە 50 ملیۆن یۆرۆی تێپەڕاندبوو.

گرێبەستەی یاریزانە تەمەن 22 ساڵانییەکە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە هاوینی 2025 بەسەردەچێت، یانە ئینگلیزییەکە تا ئێستا خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە کە مەیسن دەگەڕێنێتەوە یانەکەی یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button