ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چاڤی باس لە پێكانەكانی رافینیا و یامال دەكات

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا باس لە پێكانەكانی رافینیا و لامین یامال دەكات.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری مایۆركای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 28ی لالیگای ئیسپانیا.

تاكە گۆڵەكەی بارسێلۆنا لەلایەن لامین یامال لە خولەكی 73ی یارییەكەدا تۆمار كرا.

لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا و لە خولەكی 37 رافینیا تووشی پێكان بوو بە هۆیەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت فێرمین لۆپێز جێگای گرتەوە.

هەروەها لە كۆتاییەكانی یارییەكەشدا لامین یامال رووبەرووی لێدانێكی بەهێز بوویەوە و گومان لە پێكانی یاریزانەكە دەكرێت.

لە لێدوانەكانی دوای یارییەكەدا چاڤی گوتی:

پێموایە یارییەكی باشمان كرد، بەرگریمان كرد و ركابەرییەكی باشمان كرد، لەو كاتەوەی بڕیاری رۆیشتنم راگەیاندووە ئاستی تیمەكە باشتر بووە و ئەمەش بە رێكەوت نیە.

ئەمڕۆ هێرشبردن بۆ سەر هێڵی بەرگری پێنج یاریزان قورس بوو، بەرگریكارەكانی مایۆركا زۆر باش بوون و زاڵبوون بەسەریاندا قورس بوو.

دەربارەی پێكانەكانی رافینیا و یامال گوتی:

پێموانیە پێكانیان هەبێت، رافینیا و یامال پێكانیان نیە، تەنیا ئازارێك بووە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە دوای مەدریدی پێشەنگەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button