ئیسپانیا

پێرێز: ئێمباپێ و دەیڤز ناناسم

یاریگا –

چوارشەممەی رابردوو لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید میوانداری لایپزیگی ئەڵمانی کرد، یارییەکە 1-1 کۆتایی هات، بە ئەنجامی یاری چوون و هاتن یانە ئیسپانییەکە 2-1 خۆی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

لەو شەوە چەند هاندەرێک لە پارکی ئۆتۆمبێلەکان دەچنە لای فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید، چەند وێنەیەکی یادگاری لەگەڵ دەگرن و گفتوگۆشی لەگەڵدا دەکەن.

یەکێک لە هاندەرەکان بە سەرۆکەکەی ریال مەدرید دەڵێت: تکایە لە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ئێمباپێ و دەیڤز واژۆ بکە، پێرێزیش بە سوکە خەندەیەکەوە دڵێت ئەوانە کێن؟ وەک ئەوەی نەیان ناسێت.

ئێمباپێ کێیە؟ دەیڤز کێیە؟

بێگومان وەڵامەکەی فلۆرێنتینۆ تەنیا بۆ خۆدزینەوەیە لە پرسیاری هاندەرەکە، قرشە سپییەکەی مێرێنگی نزیکە لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە فەڕەنسییەکە و بە ئەگەرێکی زۆر هاوینی داهاتوو لە سانتیاگۆ بێرنبیۆ دەیبینین.

لەلایەکی دیکە بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی سکای سپۆرت، ئالفۆنسۆ دەیڤزی ئەستێرەی بایرن میونشنیش بەڵێی بۆ ریال مەدرید کردووە و ئامادەیە پەیوەندی بە یانەکە بکات.

هاوکات ئەمڕۆ یادی رۆژی لەدایکبوونی سەرۆکەکەی ریال مەدریدە و تەمەنی بوو بە 77 ساڵ، پێرێز تاکە سەرۆکە لە مێژوودا 33 نازناوی لەگەڵ تیپی تۆپی پێی یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button